پێشنیارێک بۆ فراکسیۆنە کوردستانیەکان
August 12, 2017
وتار و بیروڕا
دەزانم پشتتان لە ئازارەکانی نوگرەسەلمان و هاواری بیابانەکانی عەرعەر کردووە، دەزانم حەزتان لە سڵاوی عێرقچیانەشە، بۆیە لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بە بێ رەزامەندی ئەنفال و کیمیابارن و خوێنی شەهیدان، سڵاوێکی لێوانلێو لە نەفرەت تێکەڵ بە حەپەحەپی سەگە رەشەکەی نوگرەسەلمان دەکەم و بۆ ئێوەی عێراقچی دەنێرم.
دوای گەیشتنی سەگە رەشەکە و گەیاندنی سڵاوەکە، دڵنیا بن کاتێ کەوتە کلکەسوتێ بزانن هەڵگری ئەو پێشنیارەی خوارەوەیە:
لەبیرتانە ماوەیەک بەر لە ئێستا بە فتوای مەرجەعی شیعە و بۆ سەپاندنی باڵادەستی و هەیمەنەی شیعە حەشدی شەعبی هاتە ناو کایە سیاسی و سەربازیەکان، ئێوەی بەناو نوێنەری کوردیش رووتان لە مێژوو وەرگێڕا و پشت لە داهاتوو بە یاساییتان کرد، ئێستا هەمان حەشد لە دەوروبەری کەرکوک و بە ئامانجی داگیر کردنەوەى کەرکوک هەموو کوردستان، ئەو حەشدەی ئێوە بە یاساییتان کرد، خولی سەربازی بۆ پێگەیاندن و راهێنانی منداڵانی شیعە لەسەر کوردکوژی کردۆتەوە، تکایە زەحمەت بکێشن و چۆن بە دەست بڵند کردنێکی ناو پەرلەمانی عێراق حەشدی شەعبیتان بۆ بە یاسایی کردن، ئەمجارە بە قاچ بڵند کردنێکی ناو پەرلەمان ئەو منداڵە ئێسک سووکانەشیان بۆ بە یاسایی بکەن.

سووره مهرگهیی