لە عێراق 40 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 40 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 5 هەزار و 379 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 3/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 5 هەزار و 379 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 5 هەزار و 17 کەسیش چاکبوونەتەوە، 40 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 868 هەزار و 200 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 773 هەزار و 232 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 430 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.













باسنيوز


Top