كازمی: عێراق پێویستی به‌ هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی نییه

كازمی: عێراق پێویستی به‌ هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی نییه
‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشکرایکرد کە وڵاته‌كه‌ی پێویستی بە هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌، نەوەک هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سەبارە بە چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خاکی وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند: "ئێمه‌ پێویستمان به‌ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه‌ ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئێمه‌ هێزی ئه‌مریكی شه‌ڕكه‌رمان لەناو خاکی عێراق ناوێت".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: "ئێمه‌ پێویستمان به‌ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تییه‌، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه‌ ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، بەڵا پێویستمان به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و پشتیوانی ئاسمانی هه‌یه‌".

پێشتر كۆشكی سپی بڵاویکردبووەوە، کە ئه‌مریكا و عێراق لە مانگی 4ی2021، دیالۆگی ستراتیژی و گشتگیر بۆ دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ خاکی عێراق ئەنجام دەدەن.














باسنيوز




Top