لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 5 هەزار و 62 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 27/3/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 5 هەزار و 62 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 4 هەزار و 368 کەسیش چاکبوونەتەوە، 20 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 827 هەزار و 157 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 741 هەزار و 115 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 177 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.













باسنيوز


Top