ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دانیشتنی تایبەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی دیاریکرد
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە 26/03/2021 کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
بڕیاربوو، سبەی شەممە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام پەرلەمان بە فەرمی کۆبوونەوەکەی بۆ دوو سبەی دواخست.
بودجەی عێراق ناکۆکی زۆری لەسەرە، هەندێک لایەن وەک کارتی سیاسی بەکار دەهێنن. پشکی هەرێم یەکێکە لەو بەشەی بودجە کە لایەنە شیعەکان ناکۆکن لەسەری، شاندی حکومەتی هەرێمیش بڕیارە پێش دانیشتنەکە، گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ لایەنەکان بکات.
k24 -
