هێزێکی گەورەی سەربازی بۆ پاراستنی پاپای ڤاتیکان دەبرێتە زیقار

هێزێکی گەورەی سەربازی بۆ پاراستنی پاپای ڤاتیکان دەبرێتە زیقار
هێزێکی گەورەی سەربازیی تایبەت بۆ پاراستنی پاپای ڤاتیکان، دەبرێتە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-3-2021، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەو هێزەی دەبرێتە زیقار سەر بە فەوجی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقە و پاراستنی ئەمنی زیقاری لە کاتی سەردانەکەی پاپا، پێسپێردراوە.

هێزەکە بە چەک و بارهەڵگرەکانیەوە گەیشتووەتە زیقار ە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر جێگیر کراوە.

بڕیارە لە رۆژانی 5 تا 8-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.














باسنيوز


Top