هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: لەبارەی هێرشەکەی سەر عه‌ین ئه‌سه‌د لێکۆڵینەوە دەکەین
واین مارتۆ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شەڕی دژی داعش له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌كاتژمێر 7:20 خوله‌كی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10 (ده) موشه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون، هێزێكی تایبه‌تی عێراقی له‌هه‌وڵدان بۆ لێكۆڵینه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوه، به‌ڵیشیانداوه دواتر زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرابكه‌ن.
ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی هێرشه موشه‌كیه‌كه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و موشه‌كانه نه‌كرد كه كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی هێرشه موشه‌كیه‌كه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و موشه‌كانه نه‌كرد كه كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، 10 (ده) موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار كراون، هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیشیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
خەندان
