ملیارێك و 430 ملیۆن دینار گەندەڵی لە فەرمانگەیەكی عێراق ئاشكرا دەبێت

ملیارێك و 430 ملیۆن دینار گەندەڵی لە فەرمانگەیەكی عێراق ئاشكرا دەبێت


دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق، ئاشكرای کردووە لە چەند مامەڵەیەكی بانك لە پارێزگای سەڵاحەددین ملیارێك و 430 ملیۆن دینار گەندەڵی ئاشكرا بووە.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 2/3/2021 دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، ، رای گەیاندووە: "دوای وردبینی لە چەند مامەڵەیەكی قەرزی نیشتەجێبوون لە بانكی نیشتەجێبوونی پارێزگای سەڵاحەددین، دەركەوتووە بڕی ملیارێك و 430 ملیۆن دینار گەندەڵی كراوە و پارە براوه‌".

دەستەكە ئاشكراشی كردووە "53 مامەڵەی قەرزی نیشتەجێبوون كراوە، ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ئەو مامەڵانە هەمووی وەهمی بوونە و بە ساختە رایی كراوە و دەركەوتووە هیچ خانوویه‌كی نیشتەجێبوون نەكراوە و پارەكەش وەرگیراوە".

جەختیش كراوەتەوە، دۆسیەكە دراوەتە دادوەر و چاوەڕوانی بڕیاری پێویست دەكرێت بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەكە.





باسنیوز
Top