ئەمڕۆ لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە و دادگای فیدراڵی‌ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکرێت

ئەمڕۆ لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە و دادگای فیدراڵی‌ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکرێت


ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/3/2021، محمەدئەمین فارس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی راگەیاند: ئەمڕۆ محه‌مەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

ئاشكراشی كرد، كه‌ کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 و پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی.

گوتیشی ئەو کۆبوونەوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت، کە دواتر دەردەکەوێت چی كاتێك پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تێپەڕاندنی ھەردوو پڕۆژە یاساکە.

سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، ھەردوو پڕۆژەیاساکە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگن، بە تایبەت دادگای فیدراڵی، کە ئەگەر یاساکە ھەموار نەکرێتەوە، ھەڵبژاردنیش بەڕێوە ناچێت.






باسنيوز
Top