ساڵانە 18 ملیار مەتر سێگۆشە لە گازی سروشتیی عێراق بەفیڕۆ دەچێت
ئەندازیار زەهرە هەمزە بجباری، ئەندامی لیژنەی نەوت وزە لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند: "عێراق 25%ی بەرهەمە نەوتییەكان لەدەرەوەوە هاوردە دەكات، بەتایبەت بەنزین و گازی سروشتی، ئەوەش شتێكی خراپە چونكە عێراق دەوڵەمەندترین وڵاتی نەوتیە و ناتوانێت لە ناوخۆدا بەرهەمە نەوتییەكانی دابین بكات".
ئاشكرای دەكات "ساڵانە 18 ملیار مەتر سێگۆشە لە گازی سروشتیی عێراق بەفیڕۆدەچێت و دەسووتێت، لەكاتێكدا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكاندا كراوە بۆ سوودوەرگرتن لەو گازە، بەڵام تا ئێستا هیچ بۆ ئەو مەبەستە نەكراوە و گازە سروشتییەكە بەفیڕۆدەچێت، جگە لەوەی زیانی بۆ ژینگەش هەیە.
ئەندامەكەی لیژنەی نەوت وزە لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە ئەگەر ئەو بڕە گازە سروشتییەی بەفیڕۆدەچێت، بەگەڕبخرێت و سوودی لێوەربگیرێت، دۆخەكە زۆر دەگۆڕێت و ئەوەش پشتیوانیی بودجە دەكات و كورتهێنانی بەرهەمی گاز پڕدەبێتەوە".
باسنيوز
