نوجەیفی هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە پێک دەهێنێت

نوجەیفی هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە پێک دەهێنێت
سەرۆکی بەرەی ئینقاز و پەرەپێدان پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، رادەگەیەنێت.

ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی بەرەی ئینقاز و پەرەپێدان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، لەگەڵ جەمال زاری، سەرۆکی پرۆژەی نیشتمانی بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەک، رێککەوتووە.

ناوی هاوپەیمانییە نوێیەکە، کە بۆ بەشداریکرن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە، بریتییە لە هاوپەیمانیی پرۆژەی نیشتمانی بۆ ئینقاز.

بڕیاربوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 6-6-2021 بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ رۆژی 10-10-2021 دواخرا و بەشێک لە سەرکردە و لایەنە عێراقییەکانیش باس لەوە دەکەن، کە زەمینەی هەڵبژاردن نییە و هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە ناچێت




باسنيوز
Top