فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق : لەگەڵ سعودیە ده‌یان لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوانمان كاراده‌كه‌ینه‌وه
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند، پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سعودیه بەرەوپێش هه‌نگاو ده‌نێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یان لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوانیان كاراده‌كه‌نه‌وه.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شەرق ئەلئەوسەت رایگه‌یاند، "گفتوگۆكانی نێوان عێراق و سعودیه بۆ پتەو‌كردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان بەرەوپێشچونی به‌خۆوە بینیوە به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و وەبەرھێنان و ئابوری و بازرگانی".
له‌گه‌ڵ سعودیه رێكه‌وتون و ده‌یان لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوانیان كارابكه‌نه‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌گه‌ڵ سعودیه رێكه‌وتون و ده‌یان لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوانیان كارابكه‌نه‌وه و "ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیش بۆ ئه‌و هه‌نگاوه له‌سه‌ر ئاستی باڵای هه‌ردو وڵات هه‌یه".
لە کۆبونەوەکانماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه تاوتوێی پرسە ناوچەییەکان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و سعودیه کراوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی لەوەشکرد، "لە کۆبونەوەکانماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه تاوتوێی پرسە ناوچەییەکان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و سعودیه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا كردوه، بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵ‌نگاریانه‌ی كه رویان له ناوچه‌كه كردوه".
فوئاد حسین رونیشیکردەوە، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و سعودیه به‌چه‌ند قۆناغێكی دژوار‌دا تێپه‌ڕیوە، به‌ڵام له‌مساڵەی دواییدا ئه‌و قۆناغه‌یان تێپه‌ڕاند، ئەوه‌ش به‌ڵگەیە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌وپێشچون هه‌نگاو ده‌نێت.
22ی ئەم مانگە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە سعودیە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە تاوتوێی دوا پێشھاتەکانی رەوشی ناوچەکە و نێودەوڵەتییان کرد.
خه‌ندان
