پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە زیادبوونی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق دەکات

پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە زیادبوونی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق دەکات


پەرلەمانی عێراق لە زیادبوونی هێزەکانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە وڵاتەکەیدەکۆڵێتەوە.

ماڵپەڕی (ئەلمەعلومە) لە زاری سەرچاوەیەک لە پەرلەمانەوە، بڵاوی کردووەتەوە، کە رۆژی پێنجشەممە 25-2-2021، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان میوانداریی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەکات.

لیژنەکە لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، لەبارەی زیادبوونی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق گفتوگۆ دەکات.

سەرچاوەکە رای گەیاندووە، بۆ رێگرتن لە زیادکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق ”بە بەهانە“ی مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان،ویستێک لە پەرلەمانی عێراقدا هەیە.

رۆژی پێنجشەممە 18-2-2021، یێنس سۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ رای گەیاند، بڕیاری زیادکردنی هێزەکانی ناتۆیان لە عێراق لە 500 راوێژکاری سەربازییەوە بۆ چوار هەزار راوێژکار، داوە.











باسنیوز
Top