خۆپیشاندانەکەی ناسریە 17 کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە
رۆژی دووشەممە 22-2-2021، سەدان هاووڵاتیی ناسریە لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای زیقار، بە سووتاندنی تایە، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
بەهۆی کەوتنەوەی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکەدا، کە تێیدا هێزە ئەمنییەکان بە گوللە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە، خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە 12 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیش بریندار بوون.
هاووڵاتییانی ناسریە جگە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان وەک ئاوی خواردنەوە و کارەبا، داوای دەست لەکار کێشانەوەی نازم وائیلی، پارێزگاری زیقاریشیان دەکرد.
باسنيوز
