لە عێراق 15 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 15 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 2 هەزار و 224 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14/2/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 2 هەزار و 224 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 79 کەسیش چاکبوونەتەوە، 15 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 643 هەزار و 852 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 607 هەزار و 59 کەس چاکبوونەتەوە و 13 هەزار و 179 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق روو لە بەرزبوونەوەیە و پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومەتی عێراق هۆشداری دابوو له‌ شه‌پۆڵی دووه‌می پەتای كۆرۆنا، روونیکردبووەوە کە بارودۆخەکە له‌ ئاستێكی مه‌ترسیداردایه‌ و پێویسته‌ رێوشوێنی توندتر بۆ رێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی زنجیره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بگیرێته‌به‌ر.













باسنيوز

Top