عێراق هەوڵ دەدات نەوتی خاو لە چین و پاكستان ئەمبار بكات
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز)، لە زاری ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقی گواستەوە كە وتوێژی نێوان عێراق و چەند كۆمپانیایەكی چینی لەمبارەیەوە گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو.
عەبدولجەبار هەروەها گوتوویەتی كە وڵاتەكەی لەگەڵ حكوومەتی پاكستانیش لە وتوێژدایە بۆ هەمان مەبەست، تا لە داهاتوودا ئەمباری نەوتی خاو لەم وڵاتەدا دابمەزرێنن.
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە كە پلانیان هەیە بۆ ئەمباركردنی نەوتی خاو لە چەند وڵاتێكی تریش، بۆ ئەوەی برەو بە بازاڕكردنی نەوتی وڵاتەكە بدەن.
جێی باسە ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو ئیحسان عەبدولجەبار رایگەیاندبوو كە چاوەڕوان دەكەن بەرهەمی نەوتی خاوی ڕۆژانەی عێراق لەم مانگەدا بگاتە 3.6 مليۆن بەرميل و هەناردەی نەوتیش بگاتە 2.9 مليۆن بەرميلی ڕۆژانە.
باسنيوز
