سەدر نوێژ و وتاری هەینی لە عێراق رادەگرێت
رێبەری رەوتی سەدر نوێژ و وتاری هەینی لە تەواوی مزگەوت و حوسێنییەکانی شارەکانی عێراق، رادەگرێت.
بەپێی نووسراوێک، کە نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر دەری کردووە، هاتووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا، بڕیاریان داوە نوێژ و وتاری هەینی لە مزگەوت و حوسێنییەکانی پارێزگاکانی عێراق، رابگرن.
راگرتنەکە بە فەرمانی موقتەدا سەدر بووە و تا کاتێکی نادیاریش بەردەوام دەبێت.
بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق چەندین رێکاری توندی گرتووەتە بەر، کە لەنێویاندا قەدەغەکردنی هاتوچۆیە لە کاتژمێر 8ـی شەو تا کاتژمێر 5ـی بەرەبەیان هەیە.
تا ئێستا 641 هەزار و 628 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 13 هەزار و 164 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
