رێبەری رەوتی: هەندێک“ هەن دژی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکانن بۆ عێراق.

رێبەری رەوتی: هەندێک“ هەن دژی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکانن بۆ عێراق.


رێبەری رەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاشکرا کرد.

بڕیار لە رۆژانی 5 تا 8-3-2021 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، سەردانی عێراق و هرێمی کوردستان بکات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ”هەندێک“ هەن دژی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکانن بۆ عێراق.

موقتەدا سەدر هەروەها رایگەیاندووە، سەردانەکەی پاپا کارێکی باشە و ”پێشوازیی لێدەکەین، دڵمان لەپێش دەروازەکانمانەوە بۆ پاپا دەکەینەوە“.

بەرنامەی کاری سەردانەکەی پاپا:

- رۆژی 5-3-2021 دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا و لەوێ لەگەڵ مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.

- رۆژی 6-3-2021 سەردانی نەجەف دەکات و لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دواتر سەردانی شوێنەواری ئور لە پارێزگای زیقار دەکات.

- رۆژی 7-3-2021 لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و هەر لە فڕۆکەخانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

- هەر هەمان رۆژ سەردانی مووسڵ دەکات و دواتر دەچێتە ناوچەی قەرەقۆش و دواتریش دەگەڕێتەوە هەولێر

- ئێوارەی ئەو رۆژە لە یارگای نێودەوڵەتیی شەهید فرەنسۆ هەریری قەداسێک ساز دەکات.

- دوای قەداسەکە دەگەڕێتەوە بەغدا و رۆژی دواتر (8-3-2021) دەگەڕێتەوە ڤاتیکان.








باسنيوز
Top