عێراق بانگهێشتی کۆنگرەی ئاستانە دەکرێت
باڵوێزخانەی کۆماری رووسیای فیدراڵ، عێراق بانگهێشتی کۆنگرەی ئاستانە بۆ ئاشتەوایی لە سووریا، دەکات.
بڕیرە لە رۆژانی 16 و 17-2-2021، گەڕی 15ـەهەمی کۆنگرەی ئاستانە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بارودۆخی سووریا، لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ شەممە 13-2-2021، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مەکسیم ماکسیمۆڤ، باڵوێزی رووسیا لە بەغدا، بانگهێشتنامەیەکی بۆ عێراق ناردووە، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاستانە وەک چاودێر.
کۆنگرەی ئاستانە لە ساڵی 2015 بە چاودێریی رووسیا و بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ شەڕی ناوخۆیی سورویا، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، دەستی بە کارەکانی کردووە و تا ئێستا 14 گەڕی بەڕێوە چووە.
باسنيوز
