لە عێراق حەوت کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق حەوت کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 2 هەزار و 190 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 10/2/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 2 هەزار و 190 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 158 کەسیش چاکبوونەتەوە، 7 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 641 هەزار و 628 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 605 هەزار و 980 کەس چاکبوونەتەوە و 13 هەزار و 164 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.











باسنيوز

Top