لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاندرا
لێژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە له كاتژمێر 8ی شه‌و تاکو 5ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دەبێت، بڕیارەکەش له پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ش بەردەوام دەبێت.
ئاماژه بەوەش دراوە، کە قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، كه‌رتی ته‌ندروستی، هێزه ئه‌منییه‌كان، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و فرۆشیاره‌كانی سه‌وزه و میوه ناگرێته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومەتی عێراق هۆشداری دابوو له شه‌پۆڵی دووه‌می پەتای كۆرۆنا، روونیکردبووەوە کە بارودۆخەکە له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه و پێویسته رێوشوێنی توندتر بۆ رێگری له گواستنه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بگیرێته‌به‌ر.
باسنيوز
