له عێراق ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/2/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی عێراق، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد، 2369 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و 994 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، 4 كه‌سیش به هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه.
زۆرترین تووشبوو، له به‌شی كه‌رخی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بووه، كه 460 كه‌س تووشبوون و كه‌مترین تووشبووش له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبا و موسه‌نا بووه، كه هه‌ر شاره و شه‌ش تووشبووی تێدا تۆمار كراوه.
باسنيوز
