لیژنەی بهدواداچوون له پەرلەمانی عێراق: حکوومەتی عێراقی کارەساتی ئابووریی دروست کردووە
ئهمڕۆ شهممه 16/1/2021، مەمەد ئەلبەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و بەدواداچوون بۆ بەرنامەی کاری حکوومەت لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاکانی ڕایگەیاند: "حکوومەتی عێراق و وەزیری دارایی کارەساتێکی ئابووریی گەورەیان بۆ کەرتی تایبەت دروست کردووە، بە شێوەیەک زیاتر لە 25%ی پارەی ناوخۆی عێراق بەهۆی داشکاندنی لەناکاوی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاریان لە دەست داوە".
ڕوونی کردەوە ئەوەی حکوومەتی عێراق کردوویەتی بەبێ هیچ پلاندانانێک کراوە.
باسی لەوەش کردووە، ئیستا زیاتر لە حەوت هەزار پڕۆژە هەیە، ئەوانیش مامەڵەیان لەسەر نرخی دۆلاری پێشوو دەکرد کە 100 دۆلار بەرامبەر بە 120 هەزار دینار بوو.
پەرلەمانتارەکە جەختی کردەوە، بەرزبوونەوەی دۆلار تەنیا سوودی بۆ بودجە دەبێت، بەڵام خزمەت بەکەرتی تایبەت ناکات، بەتایبەت کە گرێبەست و کۆمپانیا بەڵێندەرەکان لەسەر نرخی پێشتری دۆلار ئەنجام دراون، گوتیشی:"دەبێت درێژکردنەوەی گرێبەست بۆ ئەو کۆمپانیایانە هەبێت بۆ ئەوەی پارەی گشتی بە فیڕۆ نەدرێت و کۆمپانیاکان لە تەواوکردنی پڕۆژەکانیان نەوەستن".
باسنيوز
