له خانه‌قین تۆماری ساخته‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی زیاتر له چوار هه‌زار بیانی ئاشكرا كرا
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، روونیكردووه‌ته‌وه تیمی لێكۆڵه‌ر له نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پارێزگای دیاله 1360 مامه‌ڵه‌ی تۆماری شارستانی ساخته‌یان له كۆی 4333 تۆماری ساخته دۆزیوه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و تۆمارانه له فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی خانه‌قین ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان بۆ ده‌ركراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: یه‌كێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ساخته‌كارییه‌كه‌ی كردووه ده‌ستگیركراوه و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر 114 دۆسیه‌ی "ده‌ركردن/ فه‌سڵكردن"ی ساخته‌دا.
ئاشكراشیكردووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا 3 كه‌س ده‌ستگیركراوون، كه وه‌سڵ و مۆری ساخته‌یان به ناوی نووسینگه و فرۆشگه‌ی جیاجیا پێ بووه.
k24 -
