سه‌در له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هۆشداری ده‌دات و پشتیوانی بۆ كازمی ده‌رده‌بڕێت
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵمه‌تێكی دژی گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستپێكردوه، بۆیه په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه، پێویسته په‌له‌بكات له لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران به‌بێ گوێدانه لایه‌نگرییان، ئێمه‌ش پشتیوانی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین و پێویسته هه‌وڵه‌كانیشی له‌و روه‌وه چڕ بكاته‌وه".
پێویسته سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن و ڕایگشتیش له جۆری گه‌نده‌ڵییه‌كه ئاگاداربكرێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن و ڕایگشتیش له جۆری گه‌نده‌ڵییه‌كه و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ناڕه‌وا ده‌ستیانكه‌وتوه ئاگاداربكرێته‌وه.
ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین له دواخستنی و هیوادارین هه‌موان به ژیرییه‌وه پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و نابێت به‌هیچ جۆرێك دوابخرێت
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه بڕیاره 6ی (حوزه‌یران/6)ی 2021 ئه‌نجامبدرێت، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت، "لێره و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێك به‌رزبونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ئه‌و ده‌نگانه‌ش له حزبه‌كانه‌وه بێت یاخود ئاژاوه‌گێڕان، ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین له دواخستنی و هیوادارین هه‌موان به ژیرییه‌وه پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و نابێت به‌هیچ جۆرێك دوابخرێت".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا موقته‌دا سه‌در ئیدانه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كان له‌خاكی عێراق ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پێویسته حكومه‌تی عێراق جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ غاز و وزه‌ی كاره‌با بدۆزێته‌وه به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئێران پێدانی كاره‌با و غازی به‌عێراق راگرتوه.
خەندان-
