پەرلەمانتارانی بەسرا مەرجیان بۆ دەنگدان بە بودجەی گشتیی ئەمساڵ هەیە

پەرلەمانتارانی بەسرا مەرجیان بۆ دەنگدان بە بودجەی گشتیی ئەمساڵ هەیە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانتارانی پارێزگای بەسرای باشووری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕەتیان كردەوە دەنگ بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق بدەن، ئەگەر مافە ڕەوا و شایانەكانی پارێزگاكەیانی تێدا جێگیر نەكرێت.

پەرلەمانتارانی بەسرا لە بەیاننامەكەیاندا رایانگەیاندووە كە هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەر مافەكانی بەسرا لەبەرچاو نەگیرێت لەناو پرۆژە یاسای بودجەی گشتیدا، كە ڕۆڵێكی ستراتیژی و چارەنووسازی لە ژیانی هەموو عێراقییەكاندا هەیە، ئەوا دەنگ بە پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە نادەن.

پەرلەمانتارانی پارێزگاكەی ئەوپەڕی باشووری عێراق كە ژمارەیان 25 ئەندامە، لە بەیاننامەكەیاندا ئەوەشیان دووپات كردووەتەوە كە لەو پرۆژەیاسای بودجەی 2021ەی حكوومەت بۆ پەرلەمانی ناردووە، مافەكانی بەسرا و دانیشتوانەكەی لەبەرچاو نەگیراوە، لە كاتێكدا خەڵكی بەسرا رۆژانە ڕووبەڕووی زیان و مەترسیی ژینگەیی و تەندروستی دەبنەوە بەهۆی دەرهێنانی ئەو بڕە زۆرەی نەوتە لە سنوورەكە و بەرهەمهێنانی و هەناردەكردنی بۆ دەرەوە.











باسنيوز


Top