لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا 600 هەزار کەسی تێپەڕاند

لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا 600 هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 790 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 790 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 781 کەسیش چاکبوونەتەوە، 4 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 600 هەزار و 755 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 551 هەزار و 127 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 869 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.













باسنيوز


Top