سیاسەتمەدراێکی عێراقی: عێراق دەکەوێتە ژێر سزا نێودەوڵەتییەکان

سیاسەتمەدراێکی عێراقی: عێراق دەکەوێتە ژێر سزا نێودەوڵەتییەکان
سیاسەتمەدارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی دەکەوێتە ژێر سزا نێودەوڵەتییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-1-2021، محەمەد خالیدی، سەرۆکی کوتلەی بەیاریقولخەیر لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی راستەوخۆیان لە عێراق کردووە، بۆیە حکوومەتی عێراق هەموو هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی شەڕی ئەو دوو وڵاتە لە وڵاتەکەی، دەدات.

محەمەد خالیدی هۆشداریی داوە لەوە ئەگەر حکوومەتی عێراق بچێتە پاڵ بەرەیەکی شەڕ (ئەمریکا یان ئێران)، ئەوا وڵاتەکەی دووچاری مەترسی و سزای نێودەوڵەتی و دەکات و دەکەوێتە ژێر هەڕەشەکانی ئەو دوو وڵاتە.

خالدی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەگەر حکوومەتی عێراق بچێتە پاڵ ئەمریکا یان ئێران، ئەوا ئەو زیانانەی بە وڵاتەکەی دەکەوێت زۆر زیاتر دەبێ لەو زیانانەی ئەمریکا و ئێران لە یەکتری دەدەن.












باسنيوز


Top