لە عێراق نۆ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق نۆ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 839 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 6/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 839 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 889 کەسیش چاکبوونەتەوە، نۆ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 599 هەزار و 965 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 549 هەزار و 346 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 865 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.














باسنيوز


Top