هێرش كرایە سەر كاروانێكی هاوپەیمانان لە باكووری بەغدا

هێرش كرایە سەر كاروانێكی هاوپەیمانان لە باكووری بەغدا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش لەسەر ڕێگەیەكی سامەرا لە باكووری بەغدای پایتەختی فیدراڵی كرایە ئامانج.

سەرچاوەیەكی ئاسایشیی عێراقی بڵاوی كردەوە كاروانێكی لۆجستیی هێزەكانی هاوپەیمانان كرایە ئامانجی مینێكی چێندراو لەسەر ڕێگەی شاری سامەرا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هێرشەكە تەنها زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی كاروانەكە گەیاندووە و زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.














باسنيوز


Top