ئەمریکا کاروانێکی سەربازی دەنێرێتە بنکەیەکی رۆژئاوای عێراق

ئەمریکا کاروانێکی سەربازی دەنێرێتە بنکەیەکی رۆژئاوای عێراق
سوپای ئەمریکا کاروانێکی سەربازی دەنێرێتە بنکەی عەین ئەسەد لە سنووری شارۆچکەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق.

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە کاروانەکەی سوپای ئەمریکا لە 200 ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری هەمەر پێکهاتووە و گەیشتووەتە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە سنووری بەسرەوە هاتووەتە ناو خاکی عێراق و فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکی لە ئاسمانەوە ئاسایشی ئەو کاروانەی تا گەیشتووەتە بنکەی عەین ئەسەد، دابین کردووە.

کاروانەکە تەنیا ئۆتۆمبێلی سەربازی لە خۆ گرتووە و سەربازەکان بە فڕۆکەی جەنگی دەگوازرێنەوە بنکە سەربازییەکە.














باسنيوز


Top