هاوپەیمانییەکەی مالیکی: ئەمساڵ هەڵبژاردن لە عێراق ناکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 4-1-2021، عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پەرلەمان ئەم خولەی خۆی تەواو دەکات.
عەبدولهادی سەعداوی هەروەها رایگەیاندووە، ئەوەی باسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا دەکات، ”خەیاڵ پڵاوە“ و ئەمساڵ هەڵبژاردن ناکرێت.
پێشتر مستەفا کازمی بەهۆی گوشاری خۆپیشاندەرانەوە، بڕیاری دابوو لە رۆژی 6-6-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بکرێت.
سەعداوی پێیوایە لێدوانی حکوومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە تەنیا بۆ رازیکردنی شەقامی عێراقییە و هیچ ئامادەکارییەکی بۆ ئەو هەڵبژاردنە نەکردووە.
باسنيوز
