نوێنه‌رێك داوایكرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رێكاری پێویست دژی ئێران بگرێته به‌ر
ئه‌و نوێنه‌ره، (9) ته‌وه‌ری ده‌ستنیشان كردووه، كه ده‌كرێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشتیان پێ ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی مافی عێراق له ناوچه‌كه بپارێزێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رقاڵی درووستكردنی وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌شتیوانییه له ده‌روازه‌ی "شه‌تولعه‌ره‌ب"دا.
له ته‌وه‌ره‌كاندا، ئه‌و نوێنه‌ره ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و داوایكردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر.
یه‌كه‌م: ورده‌كاری وێستگه‌كه به هێڵی درێژی و پانی ده‌ستنیشان بكرێت.
دووه‌م: مه‌ودای كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان بۆ به‌نداوه‌كانی "شه‌تولعه‌ره‌ب" بخرێته‌ڕوو.
سێیه‌م: قه‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه بخرێته‌ڕوو، كه به هۆی ئه‌و وێستگه‌یه‌وه له ناوچه‌كه درووست ده‌بن.
چواره‌م: كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر شوێنی به‌نده‌ری "خور عه‌میه" روون بكرێته‌وه.
پێنجه‌م: سه‌كۆی "عه‌نته‌ره"، كه ئێستا ئێران وێستگه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیات ده‌نێت بۆ كێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و سه‌كۆیه له (1996) هی عێراق بووه و نغرۆ بووه.
شه‌شه‌م: هۆكار و پاساوی ئێران بۆ درووستكردنی ئه‌و وێستگه‌یه له‌و ناوچه‌یه به تایبه‌ت و له‌م كاته دژواره‌دا چییه.
حه‌وته‌م: ئه‌و وێستگه‌یه چه‌نده سه‌رپێچی تێدایه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌شته‌م: مه‌به‌ستی ئێران له بنیاتنانی چییه. ئه‌مه بۆ پشتیوانیكردنه یان بۆ مه‌به‌ستی كه‌شتیوانییه؟
نۆیه‌م: ئایا ئێران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌و چه‌شنه بكات.
k24 -
