تاریق حەرب: كۆمسیۆن ڕێوشوێنەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەستپێكرد
حەرب لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە داوە كە كۆمسیۆن دەستی كردووە بە وەرگرتنی سیڤی و ژیاننامەی كاندیدان، هەروەها دەستی بە تۆماركردنی ناوی كیان و لایەنە سیاسییەكان كردووە، ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دەكەن، ئەمەش راستییەكە و ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە باس لە ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن دەكەن.
پسپۆرە یاسایی و دەستوورییەكەی عێراق گوتیشی ئەوەی كۆمسیۆن دەستی داوەتێ، بە مانای دەستپێكردنی راستینەی ڕێوشوێنەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دێت و هیچ نیەتێكیش لەئارادا نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكە یان ئەنجام نەدانی.
جێی باسە لەوەتەی ساڵی رابردووەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق بڕیاری دا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ڕۆژی 6ی حوزەيرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
