لە عێراق پێنج کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق پێنج کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 741 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 741 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 974 کەسیش چاکبوونەتەوە، پێنج کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 597 هەزار و 774 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 543 هەزار و 720 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 834 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.












باسنيوز


Top