له هێرشێكی داعشدا بۆ سه‌ر سه‌ربازانی عێراقی 10 كوژراو و بریندار هه‌یه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی ئه‌منیی یه‌كه‌ی مغاویری فیرقه‌ی پێنج له نزیك ناوچه‌ی حه‌لوان و له ئه‌نجامدا 10 سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
هه‌وره‌ها گوتی: ته‌واوی قوربانیانی ئه‌و هێرشه، گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گوڵاڵه و دۆخی ژماره‌یه‌ك له برینداران هه‌ستیاره و دواتر ئه‌وانه‌ی برینه‌كانیان سه‌خته، گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌عقوبه.
دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و كشانه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه چالاك بوونه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی سڤیل، تا ئێستا به ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
k24 -
