لە سنووری كەركووك دوو چەكداری داعش بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەوە كوژران

لە سنووری كەركووك دوو چەكداری داعش بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەوە كوژران


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی بۆردمانی فڕۆكەی هێزی ئاسمانیی عێراقەوە دوو چەكداری داعش لە سنووری قەزای حەویجە كوژران.

عەمید فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای حەویجە، راگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢ی١ی٢٠٢١ لە سنووری ناحیەی رەشادی سەر بە قەزای حەویجە، فڕۆكەی هێزی ئاسمانی عێراقی بۆردومانی پاشماوەی چەكدارانی داعشیان كردووە."

گوتیشی: "بەهۆی ئەو بۆردمانەوە دوو چەكداری داعش كوژران ".

بەرێوەبەری پۆلیسی حەویجە، راشی گەیاند: "پاشماوەكانی داعش لە رۆژئاوای كەركووك و لە سنووری ناحیەی رەشاد بە نهێنی خۆیان حەشار دەدەن، بەتایبەت لەناو دۆڵ و گژوگیای دەشتەكانی سنوری رەشاد."






باسنيوز
Top