کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستى تۆمارى دەنگدەران تازە دەکاتەوە
گوتیشی: "بەمەبەستى هاوکارى لە تۆمار و تازەکردنەوەى دەنگدەران ٣٧ تیمى گەڕۆک بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان و ناوشارەکان دیاری کراوە و ٤٥ تیمى دیکەش کە ئەوانیش گەڕۆکن بۆ هاووڵاتییان پارێزگاى هەولێر دیاری کراون".
عەبدولڕەزاق موشیر گۆران باسی لەوەش کرد: "دەبێ هەموو دەنگدەران کارتی دیاریکردنی تەمەنیان بۆ دەنگدان هەبێت و بەبێ ئەو کارتە دەنگ نادرێت، هەروەها هەر هاووڵاتییەک کە پسوولەى خۆراکى هەولێر بێت و خاوەن ڕەگەزنامەى عێراقى بێت، دەتوانێ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خۆی تۆمار بکات".
لەبارەى کارتەکانیش باسی لەوە کرد: "لە ٢/١/ تا ٢/٢ تازەکردنەوە و تۆمارى دەنگدەران و تا ٥/٣ش لیست کارتەکان ئامادە دەکرێن و دواتریش کارتەکان دروست دەکەین و دواى مانگى ٥ى ئەمساڵ کارتەکان دەدەینەوە بە هاووڵاتییان".
هەر بەپێی بڵاوکراوەى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ تازەکردنەوەى کارتى دەنگدەران لە پارێزگاى هەولێر ٥٣ بنکەى تۆمار هەیە و ١٣ بنکەش بۆ ئاوارەکان دیاری کراوە، جگە لە تیمە گەڕۆکەکان، بەو دابەشکارییەش پارێزگاى هەولێر بەسەر چوار بازنەى دەنگدان دابەش کراوە.
باسنيوز
