ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شەعبی
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جورناڵ لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردەوە، فەرماندەیەکی وەزارەتی بەرگری سەربازی ئەمریکا رایاگەیاندوە، "هەر هێرشێكی ئێران و لایەنگرانی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا یان هێزە ئەمنیەکان له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ڵامێكی توندی ده‌بێت".
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كاریه‌كانیان چڕكردوەته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماسیه‌كان
ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت هیچ لایه‌نێك له تواناكانی ئه‌مریكا كه‌مبكاته‌وه لە عێراق، "له‌ماوه‌ی رابردودا گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كاریه‌كانیان چڕكردوەته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماسیه‌كان، وه‌ك تۆڵەکردنەوەیەک لە ساڵیادی یکوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە".
ساڵێک بەر لەئێستاو لە 3ی کانونی دوەمی-2020، هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە هێرشێکی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.
ئەو کەسانەی کە لەم تیرۆر و تاوانەدا نەخشەڕێژییان کردوە، هیچیان لەسەر گۆی زەوی پارێزراو نابن، ئەمە بڕاوەتەوە
مەترسییەکانی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران رایگەیاندوە، "ئەگەر کەسێک لە پێگەی سەرۆکی ئەمریکا بێت و بکوژبێت یانیش فەرمانی کوشتن دەربکات، هەرگیز واتای ئەوە ناگەیەنێت لە یاسا و دادپەروەری رزگاری بێت یان لە شوێنێکی سەلامەت بێت، ئەو کەسانەی کە لەم تیرۆر و تاوانەدا نەخشەڕێژییان کردوە، هیچیان لەسەر گۆی زەوی پارێزراو نابن، ئەمە بڕاوەتەوە".
خەندان
