مافی مرۆڤ ساڵی 2020 بۆ عێراقیه‌كان به "ساڵی تراژیدیا" وه‌سفده‌كات
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، له ساڵی 2020دا، 333 (سێسه‌د و سی و سێ) خۆكوشتن و هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن تۆماركراوه، ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش به "ساڵی تراژیدیا" وه‌سفیده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فازڵ غه‌راوی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، ساڵی 2020 ساڵێكی تراژیدییه بۆ عێراقییه‌كان به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی مافی مرۆڤ دروستكردوه.
ساڵی 2020 ژماره‌ی ترسناك تۆماركراون، به جۆرێك 333 (سێسه‌د و سی و سێ) خۆكوشتن و هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن تۆماركراوه
وتیشی، "ساڵی 2020 ژماره‌ی ترسناك تۆماركراون، له‌جۆرێك 333 (سێسه‌د و سی و سێ) خۆكوشتن و هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن تۆماركراوه، به‌غداش به‌رزترین رێژه‌ی به‌رده‌كه‌وێت كه 71 (حه‌فتا و یه‌ك) حاڵه‌تی تۆماركردوه و پاشانیش به تۆماركردنی 49 (چل و نۆ) حاڵه‌ت به‌سره دێت.
له‌ساڵی 2020دا، ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراو و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه تۆماركراون گه‌یشتوه‌ته 8777 كه‌س
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ساڵی 2020دا، ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراو و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه تۆماركراون گه‌یشتوه‌ته 8777 (هه‌شت هه‌زار و حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) كه‌س، كۆی گشتی ژماره‌ی به‌ندكراوانی به‌ندینخانه‌كانی عێراقیش گه‌یشتوه‌ته 26430 (بیست و شه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د و سی) به‌ندكراو.
له‌روداو و خۆپیشاندانه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی 2019ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، 581 (پێنجسه‌د و هه‌شتاو یه‌ك) هاوڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كوژراون
فازڵ غه‌ڕاوی ئاشكراشیكرد، له‌روداو و خۆپیشاندانه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی 2019ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، 581 (پێنجسه‌د و هه‌شتاو یه‌ك) هاوڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كوژراون و 25300 (بیست و پێنج هه‌زار و سێسه‌د) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ به‌ئامانجگرتنی رۆژنامه‌نوسان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاشكرایكرد، له‌مساڵدا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 300 (سێسه‌د) حاڵه‌تی به‌ئامانجكردن و تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاران تۆمار كراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ساڵی 2020 له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 4700 (چوار هه‌زار و حه‌وت سه‌د) تاوانی كوشتن تۆماركراون، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ساڵانه‌ش عێراق له‌تۆماركردنی زۆرترین تاوانی كوشتندا پێشه‌نگی وڵاتی عه‌ره‌بيه.
خه‌ندان
