سۆمۆ: ئەمساڵ داهاتی بەدەستهاتووی هەناردەی نەوت 42 ملیار دۆلار بووە
عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند "داهاتی بەدەستهاتووی ئەم مانگە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە و نرخی یەك بەرمیل نەوتیش گەیشتووەتە 49 دۆلار".
بە گوتەی یاسری، لەدوای رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس تایبەت بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، عێراق رۆژانە نزیكەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و دەڵێت،"سەرەڕای دەركەوتنی كۆرۆنای نوێ، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت".
rudaw -
