لیژنه‌ی وزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران: وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق شكستخواردووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31/12/2020، هو‌مام ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به كه‌ناڵی دیجله‌ی ڕاگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له ساڵی 2007ـه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له دانانی ئه‌و پلانه‌ی وڵاتانی دیكه بۆ باشكردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه ده‌یگرنه به‌ر، "بۆیه ده‌توانین بڵێین كه وه‌زاره‌تێكی شكستخواردووه و به‌رپرسیاریه‌تیی ڕاسته‌وخۆی شكستی كه‌رته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ".
دووپاتیشی كرده‌وه، كه زۆر شه‌رمهاوه‌ره له سه‌روه‌ختێكدا ملیاران دۆلار له چه‌ند كابینه‌یه‌كی حكوومه‌تدا بۆ ئه‌و كه‌رته خه‌رج كراوه، كه‌چی هێشتتا پشت به وزه‌ی هاورده‌كراو ده‌به‌سترێ.
باسنيوز
