لە عێراق پێنج کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/12/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 849 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 493 کەسیش چاکبوونەتەوە، پێنج کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 595 هەزار و 291 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 537 هەزار و 841 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 813 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
باسنيوز
