سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن ده‌كات
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد، كه تێیدا (29) كه‌س كوژران و زیاتر له (50) كه‌سی دیكه‌ش بیرنداربوون، گوتی: "ئه‌و هێرشه "تیرۆریستییه‌ی" كراوه‌ته سه‌ر هاووڵاتیانی یه‌مه‌نی، پێویستی به جووڵه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تا لێپرسینه‌وه‌ی له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه و ئه‌وانه بكرێت، كه به دارایی و چه‌ك پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن".
روونیشیكرده‌وه، "هێرشێكی "تیرۆریستی" ترسنۆكانه، دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی تیمی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن، به‌پێی رێككه‌وتنی "ریاز"، ئامانجه گڵاوه‌كانی میلیشیا حوسییه كوده‌تاچییه‌كان و رژێمی ئێران ئاشكرا ده‌كات، كه پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی پێشوو، درزی ئه‌منی و سه‌ربازی تێكه‌وت".
هه‌ر ئه‌مڕۆ، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له ده‌وروبه‌ری كۆشكی "مه‌عاشیق" بیستراوه، كه دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن، تیمی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن گوازرابوونه‌وه ناو ئه‌و كۆشكه.
سه‌رچاوه: RT
k24 -
