پەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پەرلەمانتاران دەكات
كەعبی لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاراستەی ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراقی كردووە، داوا دەكات ئەو گرێبەستە هەڵبوەشێننەوە كە لەگەڵ كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئیمزا كراوە و تایبەتە بە كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ ئەندامانی ئەم خولەی پەرلەمان.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە هۆكاری نووسراوەكەی كردووە و نووسیویەتی وڵاتەكەیان ئێستا بە تەنگژەیەكی دارایی توند و بارێكی ئابووریی سەختدا تێدەپەڕێت، پێویست بە كڕینی ئۆتۆمبێل ناكات.
لە كۆتاییشدا داوای كردووە ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەندامانی سەرۆكایەتیی خولەكانی پێشووی پەرلەمانی عێراق بردوویانە، بە زووترین كات بیانگەڕێننەوە بۆ پەرلەمان.
باسنيوز
