لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دۆسیه‌ی "ژماره نایابه‌كان"ـی ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/12/2020، لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ڕای گه‌یاند، كه دۆسیه‌ی ژماره نایابه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گشتی ده‌كاته‌وه و دۆسیه‌كه ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی فیدڕاڵی ده‌كه‌ن.
سه‌باح ته‌ڵووبی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، كه لیژنه‌كه‌یان هاوشانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه، دۆسیه‌ی ژماره نایابه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه، كه به پێی یاسا، دوای دیاریكردنی نرخه‌كه‌ی، ده‌بێ به ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیری ناوخۆ بدرێ، به‌ڵام پێشتر به ڕه‌زامه‌ندیی بریكاره‌كانی وه‌زیر به‌رامبه‌ر پێدانی بڕه‌پاره‌یه‌ك به چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی، ئه‌و ژمارانه به‌ڕێ كراون.
ئاشكراشی كرد، كه دۆسیه‌كه بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی فیدڕاڵی به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیداردا بكرێ، كه ژماره‌یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی فه‌رمی به‌ڕێ كردووه.
پێشتریش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی هاتوچۆ، ساڵانه 242 ملیۆن دینار گومانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی لێ ده‌كرێ.
باسنيوز
