ئەمریکا 30 زرێپۆش بۆ دابینکردنی ئاسایشی بەغدا دەداتە سوپای عێراق

ئەمریکا 30 زرێپۆش بۆ دابینکردنی ئاسایشی بەغدا دەداتە سوپای عێراق


سوپای ئەمریکا 30 زرێپۆش بۆ دابینکردنی ئاسایشی بەغدای پایتەخت، دەدات سوپای عێراق.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، ئەمریکا پابەند بە هاوکاریکردنی سوپای عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایشی بەغدا.

باڵوێزخانەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندوە، سوپای وڵاتەکەی رۆژی دووشەممە رابردوو 30 زرێپۆشی داوەتە فیرقەی تایبەتی سوپای عێراق، بۆ ئەوەی لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز لە بەغدا، بەکاریان بهێنن.

پێشکەشکردنی ئەو زرێپۆشانە هەروەک باڵوێزخانەی ئەمریکا راگەیاندووە، بەشێکە لە پلانی نووسینگەی هەماهەنگیی ئەمنیی سوپای ئەمریکا - عێراق بۆ دابینکردنی داهاتووێکی سەقامگیر و ئارامی بۆ عێراقییەکان.










باسنيوز
Top