كچه‌كه‌ی سه‌دام حسێن له ساڵیادی له‌سێداره‌دانی باوكی‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
ره‌غد سه‌دام حسێن، له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ كه یادی 14 ساڵه‌ی كۆچی دوایی سه‌دام حسێن به‌رز ڕاده‌گرین، له‌ناوخۆماندا درێژپێده‌ری بیروبۆچون و رێبازه‌كه‌ی ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش لای هه‌مو عێراقییه‌كان رونه، ته‌نانه‌ت له‌لای ئه‌وانه‌ش كه گوێمان لێده‌بێت و خۆشه‌ویست نین".
له‌ساڵیادی رۆیشتنی ئێوه‌دا له‌هه‌مو شوێنێك له‌لایه‌ن گه‌لی به‌شه‌ره‌فی گه‌ل و مرۆڤایه‌تییه‌وه سڵاوی لێده‌كرێت
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا ره‌غد سه‌دام حسێن ده‌لێت، "سڵاوت لێ بێت باوك و سه‌ركرده‌ی قاره‌مانی خۆشه‌ویست له‌ساڵیادی رۆیشتنی ئێوه‌دا كه له‌هه‌مو شوێنێك له‌لایه‌ن گه‌لی به‌شه‌ره‌فی گه‌ل و مرۆڤایه‌تییه‌وه سڵاوی لێده‌كرێت و ئه‌م یاده به‌ڕێزه هه‌مو ڕۆژێك له‌نێوماندا ده‌مێنێته‌وه".
سه‌دام حسێن 28ی نیسانی 1937 له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به پارێزگای تكریت له‌دایكبوه، له ماوه‌ی ساڵانی 1979 تا 2003 سه‌رۆكی حزبی بەعسی روخا و سەرۆک کۆماری عێراق بوە، یه‌كێك له سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه، چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجامداوە و له 30ی كانونی یه‌كه‌می 2006 له‌سێداره دراوە.
خەندان-
