حەشدی شەعبی بەبێ رەزامەندیی حکوومەت ناوی شەقامێکی سەرەکیی بەغدا دەگۆڕێت

حەشدی شەعبی بەبێ رەزامەندیی حکوومەت ناوی شەقامێکی سەرەکیی بەغدا دەگۆڕێت


چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ناوی شەقامێکی سەرەکیی بەغدای پایتەختی عێراق، دەگۆڕن.

ئەو چەکدارانە لە ساڵیادی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ناوی شەقامی فڕۆکەخانەی بەغدایان بۆ (شەقامی شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس)، گۆڕیوە.

ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە چەکدارانی حەشدی شەعبی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندیی ئەمیندارێتیی بەغدا و فەرمانگەکانی حکوومەت، ناوی شەقامەکەیان گۆڕیوە.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی کاروانێکی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.






باسنيوز
Top