پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی هەموار دەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی هەموار دەکاتەوە


پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و پرۆژەیاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی هەموار دەکاتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 19-12-2020، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 30ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی خۆی، ساز بکات.

یەکێک لە خاڵەکانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، هەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانییە، کە لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییان لەسەر هەیە و دادگای فیدراڵیش تێبینیی لەسەر 14 ماددەی پرۆژەیاساکە هەبوو.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

- پێشکەشکردنی راپۆرتی لێژنەی چاودێریی بەرنامەی حکوومەت

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاکسازیی زیندانەکان

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای سەندیکای بەرنامەدانەرانی عێراق

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی سەندیکای ژمێریاران و وردبینان


- گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراقی







باسنيوز
Top